تورکیا بەپێشێلکردنی یاساکانی مافی مرۆڤ تاوانبار دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 2 نوفمبر 2019

تورکیا بەپێشێلکردنی یاساکانی مافی مرۆڤ تاوانبار دەکرێت


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

لەگەل دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەڕۆژی ۹ـی مانگی ڕابردوودا، ئەو وڵاتە خۆی لەپێشێلکردنی یاساکانی مافی مرۆڤ لەڕۆژئاوا نەپاراستووە.

لەمیانەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەسەدان هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوونە و هەزارانی تریش ئاوارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تری ناوخۆی سوریا بوونە.

محمد نورەدین منداڵێکی کوردی تەمەن ۱۳ساڵی ڕۆژئاوای کوردستانە لەڕۆژی شەمە ۲۱ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ لەئەنجامی بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی تورکیا لەناوچەی سەرێ کانی لەڕۆژئاوا بەسەختی برینداربوو، بەهۆیەوە جەستەی سوتا و وێنەکەی لە سۆشیال میدیا و میدیا جیهانییەکان دەنگی دایەوە.

هەرزوو بەرپرسانی تەندرووستی ڕۆژئاوای کوردستان تورکیایان بەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی قەدەغەکراو لەجۆری فۆسفۆری سپی تۆمەتبارکرد، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕەتیان دەکردەوە ئەو جۆرە چەکەیان بەکارهێنابێت، هەربۆیە بۆدڵنیایی تەواوەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەکۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا بڕیاری دا، کەوا تیمێک ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت بۆئەنجامدانی پشکنین بۆئەو چەکەی بەکارهێندراوە.

لەئەنجامی کۆتایی لێژنەکە دەرکەوت، کەتورکیا ئەو چەکە قەدەغەکراوە نێودەوڵەتییەی بەکارهێناوە بەمەش محمد و ژمارەیەک کەسی تر بەخەستی برینداربوونە، ئەوەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و یاساکانی جەنگە.

هەروەها ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تورکیا لەو هێرشەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چەکی فۆسفۆڕی سپی بەکار هێناوە، کەیەکێکە لە چەکە قەدەغەکراوەکان و نابێت بەکار بهێرنێت، بەڵام تورکیا بەکاری هێناوە، کە شوێنەوارەکانی بەئاشکرا بەجستەی محمد و هەموو بەرکەوتووانی چەکەکە بەشێوەیەکی ئاشکرا دیارە و بەهۆی کاریگەری چەکەکەوە سەرجەمی جەستەیان سوتاوە.

بە پێی یاساکانی مافی مرۆڤ لەکاتی هەر جەنگێک دا نابێت منداڵ و ئافرەت و هاوڵاتی سڤیل بکرێنە ئامانج  بەڵام تورکیا بێ گوێدانە هیچ مافێکی مروڤ هێرشی کردۆتە سەرهاوڵاتیان و دەیانی لێیان شەهید و بریندار کردووە و سەرجەم مافەکانیانی پێشێل کردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق