وێنەی یەکەم کجە کوژراوی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکرایەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 2 نوفمبر 2019

وێنەی یەکەم کجە کوژراوی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکرایەوە



خۆپیشاندانەكانی عیراق نزیكەی 10 رۆژە بەردەوامە، یەکەم حاڵەتی کوژرانی کجێک لەنێوخۆپیشاندەران ڕاگەیێندرا.


میدیاكانی عیراق بڵاویان كردۆتەوە”دوای ئەوەی کجێک بەناوی ”نور رەحیم عەلی“ وەك پەرستار هاوكاری خۆپیشاندەرانی دەکرد دوێنێ لە سەر پردی جمهوری لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە ئامانج گیرا و چووە ریزی قوربانیانی خۆپیشاندەرانی شاری بەغدا و شارەكانی دیكەی باشووری عیراق“.


میدیا عێراقیەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە”بڕیارە ئەمڕۆ نور لەلایەن خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریرەوە بە خاك بسپێرێت و لە مەراسیمێكدا لەگەڵ كوژراوانی دوێنێدا ماڵئاواییان لێ بكرێ“.


خۆپیشاندانەکانی عێراق کەلەرۆژی هەینی (25ی تشرینی یەکەم) دەستیانپێکردوەتەوە، داواکاریەکانیان بریتییە لە چاکسازی، دروخستنەوەی ئەوانەی بە لە گەندەڵی تێوەگلاون، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و هەلی کار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق