ڕوسیا، ئەبوبەکر بەغدادی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دروست کراوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 2 نوفمبر 2019

ڕوسیا، ئەبوبەکر بەغدادی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دروست کراوە



محەمەد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

وەزیری دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت: ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشوی داعش لەلایەن "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە دروستکراوە" وڵاتەکەیشی دەیەوێت زانیاری زیاتری لەبارەی چونێتی لەناوبردنی دەستکەوێت


سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا بە کەناڵی ’روسیا24‘ی ڕاگەیاندووە”ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی پێشووی داعش لەلایەن ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاوە دروست کراوە“.


ئاشکرایشیکردووە” ڕوسیا دەیەوێت زانیاری زیاتری لەبارەی چۆنێتی لەناوبردنی خەلیفەی پێشوتری داعش دەست بکەوێت، کە ئێستا ئەمریکا نەیتوانیوە بەتەواوەتی مردنەکەی بەغدادی بۆ جیهان بسەلمێنێت“.
  

لاڤرۆڤ باسی لەوەشکردوە”کوشتنی بەغدادی تەنها بەوتەی واشنتن سەلمێنراوە، لەکاتێکدا چەندین جاری دیکەش بەجیا هەواڵی کوشتنی بەغدادیمان بەرگوێ کەوتوە، دواتر راست دەرنەچوە، تا ئێستاش ئەمریکا نەیتوانیوە بەتەواوەتی مردنەکەی بەغدادی بۆ جیهان بسەلمێنێت“.


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەبارەی دروستبونی ڕێکخراوی داعش وتویەتی” رێکخراوی چەکداری داعش دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق، لەلایەن ئەمریکاوە سەریهەڵدا، لەپاش ئەوەی کۆمەڵێک لەیاسا دەرچوەکانی عێراق بەهۆی ئەو پڕۆسەیەوە لەزیندانەکانیان هەڵهاتن، بۆیە دەکرێت بوترێت ئەمریکا بەرێژەیەکی زۆر دەستی لەدروستبونی بەغدادی و داعشدا هەبوە“.

بەرەبەیانی رۆژی ٢٧ی ئۆکتۆبەری٢٠١٩ ، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش کوژرا، دواتریش هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هەسەدە کوشتنی خەلیفەکەی داعشیان پشتڕاستکردەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق