هاوژین محمد- تەندروستی -نوێ ژین
ئەوە تەنیا كڵۆكانی خوێن نین كە لەناو سەرت دان و لە هەر ساتێكدا توشی جەڵدەی دەماخت دەكەن، بەڵكو حاڵەتە عاتیفییە نەرێنییەكانیش ئەو كارە دەكەن.
بۆ زاڵبوون بەسەر هۆکارە دەرونیەکاندا:
۱- فشاری دەروونی
ئارام بە، تا نائارامی توشی جەڵدەی دەماخی نەكردووی.
۲-توڕەیی :ئەوانەی توڕەن، بۆری خوێنبەری كارۆتید كە لە ملدایە و خوێن بۆ ناو دەماخ دەگوێزێتەوەتێیاندا ئەستور و ڕەق دەبێت لەچاو ئەو كەسانەی لەسەرخۆن.
۳-تەنیایی:
تەنیایی زیان لە دڵت دەدات تەنیایی و پاشهاتە دەروونییەكانی بێ گوێدانە كێشی لەش و جگەرەكێشان و وەرزشكردن وادەكات بابای تەنیا ساڵانە ۳٫٦ نمرە فشاری خوێنی بەرز ببێتەوە.
٤-جیابوونەوە لە هاوسەر:
ئەو پیاوەی لە ژنەكەی جیا دەبێتەوە، یان بەپێچەوانەوە ئەگەری توشبوونی بەو جەڵتە لەچاو ئەو پیاوەی یان ژنەی بە خۆشییەوە لەگەڵ هاوسەرەكەی دەژی ٦٤% زیاترە۰
جەڵتەی مێشک زۆرکات ناتوانرێت رزگاربکرێت، بەتایبەت لەناو گەنجاندا، هەربۆیە گرنگە هەمیشە ئاگامان لە تەندروستی جەستە بێت و سەردانی پزیشک بکەین، کاتێک هەست بە نیشانەیەکی ناتەندروستی جەستە دەکەین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق