ھەوڵەکانی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بەردەوامە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 19 أكتوبر 2019

ھەوڵەکانی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بەردەوامە

ھۆزان احمد - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین 

سەعەد جەواد، باڵیۆزی عێراق لە تاران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند" سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێران بەڵام ھەوڵەکانی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆری  بازرگانی لەگەڵ ئێران بۆ ٢٠ ملیار دۆلار بەردەوامە ، بەو جۆرەش ئێران دەبێتە سەرەکیترین ھاوبەشی بازرگانی بۆ عێراق وکۆمەڵێک خاڵ دەستنیشانکراوە بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە پەرەبە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان بدرێت و ئاستی ئاڵوگۆری بازرگانی بەرزبکەنەوە لە نێوانیاندا دروستکردنی شاری سنووری و ناوچەی  بازرگانییە ئازادە لەسەر سنووری ھەردوو وڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بانگھێشتکردنی کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئێران بۆ بەشداربوون لە دووبارە بونیاتنانەوەی ناوچەکانی عێراق ، ئەوە جگە لە بابەتی نەھێشتنی باج کە ئەگەر ھەیە پەرە بە کەرتی گەشتیاری  بدات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق