بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئەمیندارى گشتی وەزارەتى پێشمەرگە ڕادەگەیەنێت، لە پلانماندایە هێزەکانى ٧٠ و ٨٠ ڕێکبخەین، لەدوای ئەو هەنگاوەش مووچە و ئیمتیازاتی ئەو هێزانەش دەخەینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
جەبار یاوەر، ئەمیندارى گشتی وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاند: "هەنگاوەکان بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە، لە ماوەى ئەم مانگەدا چوار لیوا و دوو هێزى پشتیوانى خراونەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە، پلانیش وایە سەرجەم هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ بخرێنە سەر وەزارەتی پیشمەرگە".
ناوبراو ووتیشی: "بودجە و ئیمتیازاتی ئەم ھێزانە بە هەمان شێوەى وەزارەت دەبێت و هیچ جیاوازى لە نێوان ئەو هێزانەدا نییە، ڕاستەوخۆ بودجەکانیان دەگوازرێتەوە سەر وەزارەت و مووچەکانیان هاوتای وەزارەت دەکرێت".
لەلایەکی دیکەوە کارزان مەولود، بەڕێوەبەری پلاندانان و رێکخستنی میلاکات لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "تائێستا رێکخستنەوە بۆ ١٤ لیوا کراوە، چوار لیوای دیکەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ بە نووسراوی فەرمی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".
ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ـی ھێزی پێشمەرگە کە لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەن، ژمارەیان نزیکەی ٨٠ ھەزار کەس دەبن و لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی پێشمەرگە ھەوڵی زۆریداوە بۆ ئەوەی ئەم ھێزانە ڕێکبخرێتەوە و بێتە سەر وەزارەتەکەیان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق