سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
پیاوێكی بەرەگەز ئەمریكی لەشاری تەسكالۆسا لەویلایەتی ئالاباما بەهۆی دەستدرێژی بۆسەر دوو منداڵی خوار تەمەن ٥ ساڵ و ناچاركردنیان بەدروستكردنی گرتهی ئابڕوبهری منداڵان، به ٦٠٠ ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕایهوه.
ئهمڕۆ شهممه ۳ـی تشرینی یهكهمی ٢٠٢٠ بەپێى ههواڵێكی ڕۆژنامەى "ميرۆرى بەريتانى" دادگاى ولايەتى ئالاباما سزاى ٦٠٠ ساڵ زيندانى بۆ هاووڵاتيەكى ئەمريكى بەناوى "ماسيۆ ميلەر" كە تەمەنى ٣٢ ساڵە بڕيوەتەوە ،بههۆی ئهوهی دوو منداڵى بۆ دروستكردنى گرتهی ئابڕوبهر بەكارهێناوە و ئەو منداڵانەى لە منداڵييان بێبەش كردووە، ئەوەش هۆكارى ئەو سزايەيە كە بۆى بڕاوەتەوە.
دادگاى ولايەتى ئالاباما لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردووەتەوە، "ئەو تاوانبارە منداڵى وەك ئامڕازێكى سێكسى خراپ بەكارهێناوە و بە ڤيديۆش كارەكەى تۆماركردوە بۆ دروستكردنى گرتهی ئابڕوبهر، ماوەى ٥ ساڵ لەو كارەى بەردەوام بووە لەنێوان ساڵانى ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٩".
جۆنى شارب وەكيلى تايبەت لە نوسينگەى لێكۆڵينەوەى فيدراڵى دەربارەی ئەو مهلهفه لە بەياننامەكەدا باسى لەوەكردوە،" ميلەر دانيناوە بە تاوانەكانيدا و ئەو تاوانانەى تەنها جێى بێزارى نين بەڵكو قێزەونيشن و بەو كارەى منداڵى لەو منداڵانە سەندوەتەوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق