سۆزیارکەریم_کلتور_نوێ ژین
ئەگەرچی خەڵکی ناوەراستی ئاسیا بەو دەناسرێنەوە زۆربەیان رەنگی چاویان قاوەییە، بەڵام ئەو وێنانەی لەم دوواییانەدا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەوە دەردەخەن رەنگی چاوی هۆزێکی ئیندۆنیسی شینی سافە و تایبەتمەندییەکی دەگمەنی هەیە.
کۆرشنوی زانای بواری جیۆلۆجیا و وێنەگر کۆمەڵێک وێنەی هۆزی بوتونی بڵاوکردووەتەوە،" کە هەندێکیان خاوەنی چاوی شینی بریقەدارن، لەگەڵ ئەوەشدا رەنگی پێستیان ئەسمەر و قاوەیی تۆخە کە لە تەواوی خەڵکی وڵاتەکە جیادەکرێنەوە."
بەگوێرەی ماڵپەڕی مشابل، رەنگی چاوی شینی ئەو هۆزە ئاسیاوییە لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری بۆماوەیی یان جۆرە بۆماوەییەک کە بە "واردن بورگ" ناسراوە.
لە هەندێک کاتدا دانیشتووی ئەو هۆزە هەیانە کەسێک خاوەنی دوو رەنگی چاوە، بەو مانایەی چاوێکی شینە و ئەوی تریانی قاوەییە، کە ئەوەش حاڵەتێکی دەگمەنە و لە کەم کەسدا هەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق