سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
تیمی پزیشکی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، باری تەندروستی دۆناڵد ترەمپ جێگیرە و کار لەسەر نەهێشتنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی نەخۆشییەکەی دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، تیمی پزیشکیی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا،" دواین زانیاریان لەبارەی دۆخی تەندروستی ترەمپەوە ئاشکراکرد و باس لەوەدەکەن، ترەمپ لە ژێر چاودێرییەکی ورددایە و بە ئاگادارییەوە چاودێری تەندروستی دەکەن."
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ترەمپ پێوستی بە ئۆکسجینی دەستکرد نەبووە، دەشڵێن، ناتوانرێت پێشبینی کاتی کۆتایی چارەسەرکردنی بکرێت و کار لەسەر نەهێشتنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی نەخۆشیەکە دەکەن.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دۆناڵد ترەمپ دەرمان و دژە بەکتریای پێویستی وەرگرتووە و لە رێگەی دژەتەنی دەستکردەوە هەوڵدەدرێت نەخۆشییەکەی چارەسەربکرێت.
تیمەکە ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە ئێستادا دۆناڵد ترەمپ بەردەوامە لە ئەرکەکانی و لە نەخۆشخانەوە ئەرکەکانی جێبەجێدەکات، مانەوەشی لە نەخۆشخانە بۆ ئەوەیە کە لە نزیکەوە چاودێری تەندروستی بکرێت.
هاوکات، دوای کۆنفرانسە رۆژنامەنووسیەکەش، دۆناڵد ترەمپ ، سوپاسی تیمی پزیشکی و پەرستاران و کارمەندانی نەخۆشخانەکەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، کە بەشێوەیەکی زۆرباش خزمەتیان کردووە و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق