ڕەش بوونەوەی ژێرچاوەکان چیە؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 3 أكتوبر 2020

ڕەش بوونەوەی ژێرچاوەکان چیە؟


سۆزیارکەریم-تەندروستی-نوێ ژین 

ڕەشبوونەوەی ژێر چاو بریتیە لە ڕەش بوونی پێستی چواردەوری ژێر چاوەکان کە زۆر جار بەهۆی تەنک بوونی پێستەوە یان هەڵئاوسانی چاوەکانەوە ڕوودەدات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئینسایدەر"، چەند شتێک کاریگەرییان لەسەر تەنک بوونەوەی پێستی ژێر چاو و هەڵئاوسانی چاوەکان هەیە :

١- کەم خەوی: کەم خەوی دەبێتە هۆی تەنک بوونەوەی پێست و ئەمە وادەکات خانەکانی خوێن زیاتر دەربکەون لە ژێر چاوەکاندا.

٢- چوونە تەمەنەوە: هەتا تەمەن بەرەو سەرەوە بڕوات ڕیشاڵەکانی چواردەوری چاو تەنکتر دەبنەوە.

٣- هەستیاری: ئەو کەسانەی هەستیاریان بەرامبەر ماددەیەکی خۆراکی یان کیمیایی تایبەت هەیە زۆر جار بەرکەوتنی کەسەکە بەو ماددەیە دەبێتە هۆی ڕەشبوونی ژێر چاوەکان.

٤- جیناتی بۆماوەیی: هەندێک جار جیناتەکان کاریگەریان هەیە لەسەر زوو تەنکبوونەوەی پێستی ژێر چاو.

٥- کەمی ڕێژەی ئاسن و کەم خوێنی.

٦-جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولیەکان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق