وەزیر حمدامین _ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
كیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ خواست.
ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندی كۆریای باكوور KCNA په‌یامی سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئونی، بڵاوكرده‌وه، كه به‌هۆی تووشبوونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، هاوسه‌ره‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ئاراسته‌ی كردوون.
له هه‌واڵه‌كه‌دا نووسراوه: "سه‌رۆك، له ناخی دڵییه‌وه هیوای زوو چاكبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م په‌تایه‌ی بۆ خواستن".
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه كیم له ناخی دڵییه‌وه سڵاوی گه‌یاندووه‌ته تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی.
ئەوە لە کاتێکادایە دوێنی ھەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ھاوسەر و کوڕەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون، پزیشکانی تایبەتی ترەمپ، ڕایانگەیاند باری تەندروستی ترەمپ جێگیرە و بۆ دڵنیایی تەندروستی و سلامەتی گەیندراوەکە نەخۆشخانە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق