سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری گازینۆ، کافتریای نێرگەلە و دوکان و فرۆشیارانی خواردنەوە کحولییەکان دەکاتەوە رێگری لە هاتوچۆکردنی نەوجەوانان بکەن و هیچیان پێنەفرۆشن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند:" بەپێی ڕێنمایی و یاسای کارکردن، هاتوچۆکردن و پێشکەش کردنی نێرگەلە و خواردنەوە کحولییەکان بۆ خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغەیە و هەر شوێنێکیش سەرپێچی بکات دادەخرێت".
وتیشی،" لەکاتی سەردانی لیژنەکان بۆ گازینۆ، کافتریاکانی نێرگەلە و دوکان و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان، هەبوونی منداڵ و نەوجەوان لەلایەن لیژنەکانەوە ڕووبەڕووی داخستن و ڕێکاری یاساییەکان دەکرێتەوە".
ڕونیکردەوە،" لەهەمو دنیادا هاتوچۆکرن بۆ یاری بلیارد و یارییەکانی دیکە لەگازینۆکان، پێشکەش کردنی نێرگەلە لە کافتریاکان و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغەیە و هەموو شوێنەکانیش پابەندن پێوەی، بەڵام بەشێک لە خاوەن شوێنەکانی ئێرە لەبەر چاوچنۆکی خۆیان سەرپێچی دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،" ئاگاداری سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەینەوە پابەندی رێنمایی و یاساکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و پێشکەشکردنی نێرگەلە و خواردنەوە کحولییەکان بن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی داخستن و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق