بەھۆی بەفر بارینەوە ڕێگای چەند ناوچەیەک داخران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 27 نوفمبر 2020

بەھۆی بەفر بارینەوە ڕێگای چەند ناوچەیەک داخران




ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


بەڕێوەبەری رێگاوبانی سەقز لەڕۆژھەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە  ڕێگای نێوان چەندین ناوچە داخراون و لەھەندێک ناوچەش نزیکەی ٨٠سانتیم بەفر باریوە.


مەحمود رۆحانیزادە بەڕێوەبەری رێگاوبانی سەقز بە ئاژانسی میهری راگەیاندووە،  ڕێگاکانی نێوان سەقز-دیواندەرە و سەقز-بانە داخراون،ھاتووچۆ ئەستەمە بۆیە داوا لە ھاوڵاتیان دەکات بۆکاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوەی ناوچەکانی نیشتەجێبوون.


ئاماژەی بەوەشداوە، بارینی ئەو ڕێژە زۆرەی بەفر دوور لە چاوەڕوانی ئەوان بووە و لە ئێستادا لەڕێگەی پێنج تیمەوە سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگا سەرەکییەکانی نێوان شارەکانی، سەقز، دیواندەرە، بانە، بۆکان و مەریوانن.


ساڵانە لە وەرزی زستاندا، چەند شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵات و باکور و باشوری کوردستان دەگرێتەوە و هەندێک جاریش بەهۆی بەفرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستدەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق