بـارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ئاسایشی ھەولێر تۆمەتبارێکی سووری بە تۆمەتی ئەنجامدانی ٧ تاوانی دزیکردن دەستگیر دەکات.
لەڕاگەیندراوێکدا ئاسایشی ھەولێر بڵاویکردووە و ڕایگەیاند: "نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور، دوای ئاگادارکردنەوەیان بەبوونی ڕووداوێکی دزی لە مارکێتێک لە بەختیاری تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا، توانرا بە کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبار بەناوی "ج.ن.ا" بەڕەگەز سوری دەستگیر بکەن و لەماڵەکەیدا دەستگیرا بەسەر کەلوپەلی دزراو بەنیازی فرۆشتنەوەیان بوو".
لەبارەی سزادانی تۆمەتبارەکە ئاسایشی ھەولێر ئاماژەی بەوەکرد: "تۆمەتبارکە دانینا بە ئەنجامدانی ٧ تاوانی دزیکردن، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕاگیراوە بەپێی ماددە ٤٤٦ لە یاسای سزادان".
لەماوەی ڕابردوودا ئاسایشی ھەولێر چەندین تۆمەتباری بەتۆمەتی تاوانی جیاوازەوە دەستگیر کردووە، چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا چەندین کەس بەتۆمەتی دزیکردن و بازرگانی کردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیرکراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق