عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
وەزیری کشتۆکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، لە گفتۆگۆداین لەگەڵ کۆنسولخانەی فەڕەنسا و لە ئایندەیەکی نزیکدا هەناری هەڵەبجە ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکەین.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریكردنی لە فێستیڤاڵی ھەنار لە ھەڵەبجە بە میدیاکانی رایگەیاند:" لە ئێستادا بە ھەماھەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەوڵداین توێژینەوەی زانستی لەسەر بەرھەمی ھەناری ھەڵەبجە بكەین،هەر لەو چوارچێوەیەشدا دەست بكەین بە دامەزراندنی كارگەی شەربەت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا ،" گفتوگۆمان لەسەر ئەوە كردووە بەرھەمی ھەناری ھەڵەبجە ھەناردەی فەرەنسا بكەین، لە ئایندەیەكی نزیكدا ھەنگاوەكانمان دەست پێدەكات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق