نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 27 مايو 2020

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی


شوان امین_ئابووری_نوێ ژین 

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، بەبەراورد بە دوێنێ ڕێژەیەك دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە ۳٥ دۆلار و ٤۹ سەنتە.

بەپێی ماڵپەڕی " ئینڤێـستینگ"تایبەت بە هەواڵە ئابورییەكان و بۆرسەی جیهانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی پرێنت ۰.٦۸-% دابەزیوەو بە ۳٥ دۆلار و ٤۹ سەنتە".

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی ۰.٦۹% دابەزیوەو بە ۳۳ دۆلار و ٦٦ سەنتە. 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا، پەیوەستە بە ئاستی بەرهەمهێنانی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیك و ۷ بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریكا، گرژی و ئاڵۆزی لە نێو وڵاتانی بەرهەمهێنیانی نەوت، لەلایەكی دیكەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگەرییەكانی هۆكارێكی دیكەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق