مریوان حکیم- ناوەندی هەواڵ- نۆێ ژین
تورکیا لە سەرەتای هێرشەکەیەوە بۆ سەر کانتۆنی عەفرین داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان وەلەهێرشەکانی ئەم دوایەی بۆسەر ڕۆژئاواتاکو ئێستا ١٧٦ ژنی شەهید کردووە.
ناوەندی دۆکیۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکان قوربانێکن لە ڕۆژئاوای کوردستان بەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاویکردەوە، تورکیا لە سەرەتای هێرشەکانییەوە بۆ سەر کانتۆنی عەفرین تاکو ئێستا ١٧٦ ژنی شەهید کردووە و ٢٧٠ ژنی دیکەی دەستگیرکردووە.
ناوەندەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، ٢٧٠ ژنیان دەستگیرکردووە. ئەم ژنانەش لە ناو ئەو ٥٦٧٨، کەسەدان کە لەلایەن تورکیا و گروپەکانەوە دەستگیرکراون. لە سەرەتای هێرشی سەر رۆژئاواش لە سەرەتای مانگی رابردوودا ١٢ ژنی دیکە دەستگیرکراون.
شایەنی باسە لە هێرشەکانی تورکیابۆسەرڕۆژئاوای کوردستان ژنانی کوردی ڕۆژئاوا شان بەشانی پیاوان، بەرخودانیان کردوەو ڕووبەڕووی دەعش و سوپای تورکیاو میلیشیاکان جەنگاون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق