حکومەتی ھەرێم ھەواڵێکی دڵخوشکەرانە بە ھاووڵاتیان دەدات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 31 أغسطس 2020

حکومەتی ھەرێم ھەواڵێکی دڵخوشکەرانە بە ھاووڵاتیان دەدات


بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، ٪‏١٥ـی قەرزەکانی کارەبای سەر هاووڵاتیان خۆش ببێت، بەو مەرجەی کۆی قەرزەکان تاوەکو ١ـی١١ـی٢٠٢٠ بگەڕێننەوە بۆ حکومەت.

بەگوێرەی نوسراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ، دەرچووە ئاراستەی وەزارەتی کارەبا کراوە بڕیاردراوە، بە لێخۆشبوونی رێژەی ٪‏١٥ـی کۆی قەرزەکانی کارەبا لەسەر هاووڵاتیان بەو مەرجەی کە تاوەکو ١ـی١١ـی٢٠٢٠ کۆی قەرزەکان بگەڕێننەوە".

پێشتریش حکومەتی هەرێم بڕیاریدابوو کە بەرێژەی ٪‏١٥ لە غەرامەی قەرزی نیشتەجێبوون خۆشبێت، بەو مەرجەی تاوەکو ١ـی١١ـی٢٠٢٠ کۆی قەرزەکان بگەڕێننەوە بۆ حکومەت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق