سوود و زیانەکانی خواردنەوەی شیری وشک - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 31 أغسطس 2020

سوود و زیانەکانی خواردنەوەی شیری وشک



کۆڤان نوزاد_تەندروستی_نوێ ژین

شیری وشک یەکێکە لە پێکهاتە خۆراکیەکان کە ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت و لەشیری تەڕەوە دێتە بەرهەم، بڕێکی زۆر ماددەی ترشی ئەمینی و ڤیتامینات و کانزای تێدایە، لە دروستکردنی زۆر خۆراکدا بەکاردێت بەتایبەت شیرینیەکان.

شیری وشک لە ٪‏٥٢ کاربۆهێدراتە، لە ٪‏٣٦ پرۆتین، ٪‏١.٣ کالسیۆم و ٪‏١.٨ پۆتاسیۆمە شیری وشک بۆ منداڵ دایکان لە بری شیری خۆیان بەکاریدەهێنن، بەتایبەت ئەگەر شیری مەمکی دایک کەم بێت یاخود نەبێت.

سوودەکانی شیری وشک:

١- شیری وشک بڕی تێچوونی کەمە، بەبەراورد بە بڕی تێچوونی شیری تەڕ.

٢- شیری وشک بڕێکی زۆر ڤیتامین H,K,D,A تێدایە، بەپێی ڕاپۆرتێکی پزیشکی ئەمریکا ڤیتامین ئەی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری لەش و نوێکردنەوەی خانەکانی لەش، ڤیامین دیش یارمەتی ڕیخۆڵەکان دەدات لە هەڵمژینی فۆسفۆڕ و کالسیۆم، بۆ بەهێزکردنی ئێسک و ماسولکەکان، ڤیتامین ئێچ دژە ئۆکسانێکی بەهێزە بۆ بەرگری لەش، ڤیتامین کەی ڕێگە لە بەفیڕۆچوونی خوێن دەگرێت.

٣- یەکێک لە پێکهاتە سوودبەخشەکانی نێو شیری وشک، کاربۆهێدارتی جۆری لاکتۆزە، کە سوودێکی زۆری بۆ مندال هەیە ڕێگە لە کرژبوون و بوونی بەکتریایی زیانبەخش دەگرێت لە گەدەدا.

٤- بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە بەسوودە، چونکە کرداری هەرس ئارام دەکات و یارمەتی مژینی کالسیۆم دەدات هەردوو ماددەی فۆسفۆڕ و سیلینیۆم، ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە ڕێکخستنی ئەنزیمەکانی لەش، کارەکانی لیکەڕژینی دەرەوە چالاک دەکات، 

٥- خواردنەوەی کوپێک شیری وشک، بڕی ٣.٢ سیلینیۆم و ٢٤٧ گرام فۆسفۆڕی تێدایە.

 زیانەکانی شیری وشک:

 هەندێک ڕای شارەزایان هەیە دەڵێن: "شیری وشک ڕیژەی دژە ئۆکسانی پێویستی تێدانیە و بەرگری لەشی منداڵ زیاد ناکات بڕی تێچوونی زۆرە ئەگەر بێت و باشترین جۆری شیر بۆ منداڵەکەت هەڵبژێریت ئامادەکردنی پێویستی بە لێزانی تۆیە، تا لەڕووی تەندروستیەوە گونجاوبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە: "وەک بەکارهێنانی ئاوی گەرم و پاک ڕاگرتنی شیری وشک پێویستی بەکەمێک کاتە، تا بەباشی هەرس دەبێت، بەتایبەت بۆ منداڵ، پێکهاتە ماددە خۆراکیە دەسکردیەکانی ناو شیری وشک تووشی سکچون و غازات دەکات لەکاتی گۆڕینی شیری تەڕ بۆ وشک، ئۆکسانی کۆلیسترۆڵی دروستدەبێت، کە زیانی بۆ دڵ و خوێنبەرەکان هەیە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق