کوڤان نوزاد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
هاولاتییەک ده‌ستدڕێژی گوللـە له خێزانه‌كه‌ی دەکات و كه‌سێكیانی كوشتووه و ٥ دیكه‌شی بریندار كردووه.
پۆلیسی فریاكه‌وتنی به‌غدا ڕایگه‌یاند، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه كه ده‌ستدڕێژی له خێزانه‌كه‌ی كردووه و كه‌سێكیانی كوشتووه و ٥ دیكه‌شی بریندار كردووه، هاوکات لە کێڵگەیەکدا تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوژرابێت و کرابێت بە ژێر خاکەکەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمه‌تباره‌كه هۆكاری تاوانه‌كه‌ی بۆ كێشه‌ی خێزانی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه به‌رده‌وامه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا بێستا و دوو چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف، سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق