تاوانباری کەیسی سێوان قادر ئاشکرا دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 22 يوليو 2020

تاوانباری کەیسی سێوان قادر ئاشکرا دەکرێت


بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


لیژنەی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی ناوخۆ لە كەیسی سێوان قادر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، هەموو بەڵگەکان گەواهیدەرن بۆ تاوانبارکردنی تۆمەتبار.


عەمید سەرکەوت عومەر، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ روونكردنەوەیێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "ئێمە وەک تیمی وەزارەتی ناوخۆ هەر لە لیژنەی تایبەتمەند لەلایەن جەنابی وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیمان راسپێردراین کە دەبێت شەو و رۆژ بخەینە سەر یەک بە مەبەستی گەیشتن بە حەقیقەتی رووداوەکە و دیاریکردنی تاوانبار و ئەنجامدەری تاوانەکە".


عەمید سەرکەوت عومەر ئەنجامی راپۆرتی لێژنەی لێکۆڵینەوەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت: "هەموو بەڵگەکان گەواهیدەرن بۆ تاوانبارکردنی تۆمەتبار و دڵنیاشین لە دڵسۆزی و ویژدانی بەرزی دادوەرە بەڕێزەکانی دادگای تاوانەکان، زۆر لەوە دڵنیاین کە شەونخونی و ماندووبوونی تیمی لێکۆڵینەوە بەفیڕۆ ناچێت و ئەنجامیش هەموومان لەبەردەم خوا و عەدالەتدا سەربڵند دەبین".


ئاماژە بەوەشكراوە: "پاش گواستنەوەی دۆسیەکە لە چەمچەماڵ و رەوانەکردنی بۆ سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی دادوەری و پۆلیس ئەزمەڕ کارەکان بەرەو پێش چوونی باشی بەخۆیەوە بینی".


لە ١٦ـی١٢ـی٢٠١٨، ماڵی سێوان قادر لە چەمچەماڵ سووتا، بە گووتەی خێزانی سێوانیش، هاوسەرەکەی بە سووتانی ماڵ و منداڵەکەی هەستاوە، دوای رووداوەكەش لەسەر سكاڵای كەسوكاری سێوان، هاوسەرەكەی بەو تۆمەتە دەستگیرکرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق