بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی سەربازانی تورک لە چیا خۆی هەڵدایەخوارەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 22 يوليو 2020

بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی سەربازانی تورک لە چیا خۆی هەڵدایەخوارەوە


ناوەندی هەواڵ - نـوێ ژیـن

لە ڕاگەیندراوێک دا هێزەکانی پاراستنی گەڵ " هەپەگە" ڕایگەیاند :"  هاوڕێکەمان ڕۆستەم جودی دوای ئەوەی بە برینداری  چەندین ڕۆژ  بەرگری دەکات، دواتر  فیشەکی پێنامێنێت و خۆی ڕادەستی دوژمن ناکات و لە چیا خۆی خستە خوارە وە وشەهید بوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەی  هەپەگە دا هاتوە :" هاوڕێیەکەمان لە قۆناغی بەرخۆدانی قارەمانێتیدا داستانێکی گەورەی قارەمانێتی بە خوێنی خۆی نووسی، هاوڕێکەمان ڕۆمانی بەرخۆدانی نووسیوە و بەڕێزەوە لەناو مێژووی ئازادی کوردستان جێی خۆی گرتووەتەوە.

دەربارەی ئەم شەهیدە کە لە "خانتور"ـی سەربە پارێزگای دهۆک گیانی خۆی بەختکرد،  هەپەگە ڕایگەیاندووە:” هاوڕێکەمان ڕۆستەم جوودی ١٢ـی تەمموزی۲۰۲۰ لە ناوچەی "خانتوور" لەگەڵ ئەوەی کە برینداربووە  چەندین ڕۆژ شەڕی کرد، دوای ئەوەی کە فیشەکی کۆتایی هات، خۆی ڕادەستی سوپای داگیرکەر و فاشیت نەکرد و لە بەرزاییەک خۆی خستە خوارەوە و شەهید بوو”.

هەروەها"هەپەگە" ناسنامەی تەواوی شەهید ڕۆستەم جودی بلاوکردۆتەوە.

ناسنامەی تەواوی شەهید ڕۆستەم وەهایە:

نازناو: ڕۆستەم جوودی

ناو و پاشناو : سولەیمان محەمەد حەسەن

شوێنی لەدایکبوون: سەرێکانی

ناوی دایک و باوک: مەهدیە و مەحمود

کات و شوێنی شەهادەت: ١٢-٧-٢٠٢٠ هەفتانین.

 لەکۆتای ڕاگەیندراوەکە دا "هەپەگە" سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و گەلی وڵاتپارێز کردووە و “سوێند دەخۆین کە هێلێ قارەمانێتی هاوڕێ ڕۆستەم دەگاتە سەرفرازی.”

هەروەها هەپەگە ئەوەشی  بەبیریهێناوەتەوە:” ئیرادەی فیدایی ئاپۆیی، هاوڕێ بێریتان تەسلیم نابێت کە لەساڵی ١٩٩٢ لەکاتی هەوڵی داگیرکردنی باشووری کوردستاندا خۆی ڕادەستی دەوڵەتی داگیرکەر و نۆکەرەکانی نەکرد، ئەمڕۆش لە هەفتانین لە کەسایەتی هاوڕێ" ڕۆستەم" دا جارێکیتر هێڵی بەرخۆدانی گەریلا پیشانی دۆست و دوژمن درا، لەگەڵ ئەوەی مێژوو و شوێن جیاوازە بەڵام گیانی میلیتانی ئاپۆیی هیچ کاتێک نەگۆڕاوە، ئاڵای بەرخۆدان لە دەستێکەوە بۆ دەستێکیتر گواستراوەتەوە”.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق