کعب سورچی ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانیدا راگەیاندراوێکی بەلاوکردەوە تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٢ـی تەممووز، بە ئامادەبوونی بەڕێز "موحسین شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی" بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی سلێمانی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە ناوچەی "تاوێر بەرز"ـی سەر بە شارەدێی قادر کەرەم،
زیاتر لە ۲۰۰ پارچە مین و تەقەمەنی لەڕێگەی تەقاندنەوەوە و لەلایەن تیمی تەقاندنەوە (EOD)ـی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەوە لەناوبران".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "کە ئەو شوێنە ٤۲ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی چەمچەماڵەوە دوورە سەرجەمی مین و تەقەمەنییە لەناوبراوەکان لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانییەوە".
ووتیشی:"لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەدا لە ئەنجامی بەدەمەوەچوونی هاوڵاتیانەوە پوچەڵکرابوونەوە و لە کۆگای بانی مەقان هەڵگیرابوون".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق