قەڵادزێ.. منداڵێک خنکا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 22 يوليو 2020

قەڵادزێ.. منداڵێک خنکا


ئەمــیر عبدوالواحید_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٢ـی٧ـی٢٠٢٠، لە شاری قەڵادزێ منداڵێکی تەمەن ١١ساڵ خنکا.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند:" کاتژمێر ٤:۳۰ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک بەناوی " م. ک . ع " تەمەن ۱۱ساڵان، دانیشتووی گوندی " قادراوە "ـی  سەر بە ناحیەی سەنگەسەر قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

لە ڕاگەیندراوەکە دا هاتووە:" بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانە ئەو منداڵە لە ئاودا خنکاوە، پاش توێکاری ب لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.


پۆلیسی  ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند :" لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق