تەندروستی_نـوێ ژیـن
لێکۆلینەوە پزیشکیەکان دەریانخستووە، بامێ چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، دەبێته هۆکاری دووربوون لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار بەتایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن.
سوودەکانی بامێ ئەمانەن:
خواردنی ١٠٠ گرام لە بامێ بری لە ٢٢٪ ترشی فوولیک بۆ جەستە دابین دەکات لەو ڕۆژەدا، ئەم ترشە یارمەتی پاکردنەوەی سیەکان دەدات و بۆ خانمانی دووگیان زۆر بەسوودە چونکە ڕێگری دەکات لە توشبوونی کۆرپەلە بەکێشە جەستەیەکان (العیوب الخلقیة).
بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە قەبزی، وە گەندەمووەکانی سەر ڕووی بامێ خۆراکی بەکتریا سوودبەخشەکانی گەدەیە کە یارمەتی ڕێکستنی ترشی گەدە دەدەن.
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامین "ئەی"ـە کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی توانای بینین و ماددەی دژە ئۆکاسیدی تیدایە کە چارەسەری شیرپەنجە دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆلۆن و بێتا کارۆتین و لوتین زانسین لە پێکهاتەکەیدا هەیە، کە تەندروستی پێست دەپارێزێن و چارەسەری زیپکەن.
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین "سی" کە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات، چارەسەری ڕەبۆ دەکات و ڤیتامین "کەی" تێدایە کە دەورێکی گرنگی هەیە لە سوڕیخوێندا.
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کانزاکانی وەک: "مەگنییسیۆم، کالیسێۆم، ئاسن و مەنگەنیزە" کە تەندروستی ئێسک دەپارێزن و بەهێزی دەکەن و بامێ دەبێتە هۆی ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا بۆیە بۆ کەسانی توشبوو بە شەکرە زۆر بەسوودە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق