بـارزان خـالـد_ئـابـووری_نـوێ ژیـن
نرخی نەوت لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و جیھاندا بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە بەجۆرێک، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٤٤ دۆلار و ٤١ سەنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تەکساس) بە ٤٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.
رێکخراوی ئۆپێک و بەشێک لە وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە لە دەستپێکی ئەمساڵ بڕیاریاندا بە، کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بە ئامانجی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و دابەزینی بەردەوامی پشکی بەشێک لە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، ئەگەرەکانی کۆتایی رێککەوتنەکەی بەرزکردووەتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق