نرخی زێڕ بەرزترین ئاست تۆمار دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 22 يوليو 2020

نرخی زێڕ بەرزترین ئاست تۆمار دەکات


بـارزان خـالـد_ئابووری_نوێ ژین

بەھۆی گۆڕانکاریەکانی نرخی زێڕەوە لەبازاڕەکانی جیھاندا، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ بە ھەزار و ٨٦٨ دۆلار و یەک گرامیش بە ٦٠ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیە‪:‬

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٢٨٠ ھەزار دینارە‪.‬

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٣٢٥ ھەزار دینارە‪.‬

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٣٦٣ ھەزار دینارە.


ساڵانی رابردوو بە دەیان تۆن زێڕ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، بەڵام ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت ھاوردەکردنی زێڕ بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێژەی بەرچاو کەم بکات، بەھۆی ھاتنی شەپۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ھەرێمی کوردستان و قەدەغەی ھاتووچۆ، داخستنی دەروازە سنووری و فڕۆکەخانەکان لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق