ڕۆژێک دەوامی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 23 يوليو 2020

ڕۆژێک دەوامی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە


ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

بەبڕیاری ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، هەموو ڕۆژانێكی پێنجشەممە بۆ فەرمانبەران دەكرێتە پشوو.

بەپێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، کە ١٦ـی حوزەیران دەرچووە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە: "لەبەر تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عێراق و پاراستنی سەلامەتی دادوەران و فەرمانبەران و هاووڵاتیان، بڕیاردرا بە كەم كردنەوەی ڕۆژەكانی دەوامی فەرمی".

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، ئەوەش دەخاتەڕوو: "ڕۆژانی پێنجشەممە لە گشت هەفتەیەك دەكرێت بە پشوو تا كاتێكی نادیار، لە دیوانی ئەنجوومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوە و دادگای تێهەڵچوونەوەی شارەكان بە گشت دادگاكانەوە".

لە ئێستادا بە بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەبێت ڕۆژانە فەرمانگەكان ٣٠٪ـی فەرمانبەران دەوام پێ‌ بكەن، بەو هۆیەوە لە ڕۆژانی یەكشەممە تاوەكو چوارشەممە دەوام هەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق