شـوان امـیـن_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
شارەزایەکی ئابووری عێراقی ڕایگەیاند، لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی ٢٥٠ ملیار تا ٣٥٠ ملیار دۆلار لە عێراقەوە بردراوە دەرەوەی وڵات.
سامان شاڵی، شارەزای ئابووری چۆنییەتی بردنە دەرەوەی ئەو پارانە ڕووندەكاتەوە و ڕایگەیاند: "پارە، لە مەزاد دەکڕن بەناوی ئەوەی کۆمپانیان و شت دەهێنن بۆ عێراق و پارە زۆرەکە چووە بۆ ئێران، لوبنان، دەگوترێت لە هەندێک میلیشیاش کاریان بەناوی براکانیان و خوشک و کەسوکاریان هەیە".
ناوبراو وتیشی: "دەتوانی پارە ببەی ئەگەر سەرچاوەی بزانرێت، دەتوانی باڵەخانە بکڕی لەڕێگەی بانکەوە، میلیشیا چەكدارەكانی عێراقیش پارەیان بردووەتەوە دەرەوە، بەڵام ئەوەی ئەوانە زیاتر بۆ ئێران رۆیشتووە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق