ڕێکار جەلال ـ بەشی وەرزشی ـ نوێ ژین
دوای گەڕانەوەی و ئەنجامدانی یەکەم یاری لیۆنێل مێسی بە ناچاری یاریگایی جێهێشت. پێکانەکان بەرۆکی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بەرنادەن، لە دواین یاریان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ کە یارییەکە لە بەرژەوەندی یانە کەتەلۆنیەکە کۆتایی هات بەڵام مێسیان لەدەست دایەوە.
لەمیانەی یارییەکەدا کاتێک پزیشکەکەی مێسی هەوڵی چارەسەری دەدات، لیۆنێل دەڵێت: " نا نا ناکرێت دووبارە پێکانم هەبێت". ئەمەش دڵتەنگی خستۆتە دڵی هاندەرانی یانەکەوە، کە هەست دەکرێت بە هۆی هەڵکشانی تەمەنەوە بێت.
هەرچەندە یانەکە لە ڕوونکردنەوەیکیدا دڵنیاییان داوە پێکانەکەی مێسی سەخت نیە ماوەیەکی کەم دووری دەخاتەوە لە یاریگاکان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق