حەسەن رووحانی ڕۆژنامەنوسێک لە کۆنفراسە ڕۆژنامەوانیەکەی کردە دەرەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 27 سبتمبر 2019

حەسەن رووحانی ڕۆژنامەنوسێک لە کۆنفراسە ڕۆژنامەوانیەکەی کردە دەرەوە


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران رۆژنامەنوسێکی بەرەگەز ئیسرائیلی لە کۆنفراسە رۆژنامەوانیەکەی لە نیویۆرک دەکاتە دەرەوە.

گیل تەماری، پەیامنێری کەناڵی ۱۳ ی ئیسرئیلی، بەر لە چونە ژورەوەی بۆ کۆنفراسەکە لەلایەن پاسەوانی هۆڵەکەوە رێگری لێدەکرێت و پێی دەڵێن" کۆنفرانسەکە داخراوە".

تەمەری بە میدیاکانی راگەیاندوە، ئێران رێگری لە رۆژنامەنوسەکانی ئیسرائیل دەکات ئامادە بن لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکانیدا و تەنها رێگا بەو رۆژنامەنوسانەش دەدات کە خۆی پەسەندی کردون.

لە ساڵی ۲۰۰٦، هەمان رۆژنامەنوس لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا پرسیارێکی روگیری لە مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆککۆماری پێشوی ئێران کرد،  پرسی" ئێران خوازیاری روخاندنی ئیسرائیلە، یاخود نا؟"، لەدوای ئەو کۆنفراسەوە حکومەتی تاران بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی ئامادەبونی رۆژنامەنوسانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیە نێودەوڵەتیەکاندا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق