ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، شەش تیرۆریستی داعشیان لە بەغدا پایتەخت و پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و ئەنبار دەستگیرکرد.
لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە تویتێکدا ئاشکرایکردووە، ھیزەکانی دژەتیرۆر دوو ئۆپەراسیۆنیان لە سنووری قەزاکانی داقوق و حەویجە سەربە پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە، تیایدا دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە،ھێزەکانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا یەک تیرۆریستی دیکەی داعشیان لە قەزای شەرگات سەربە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیرکردووە.
ئەوەشی خستەتۆتەڕوو،ھێزەکانی دژەتیرۆر لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەی تاجی سەربە بەغدای پایتەخت و لە ناوچەی کەرمە سەربە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق