هاوژین محمد-تەندروستی -نوێ ژین
بوونی کرم لە ڕیخۆلەی مرۆڤ شتێکی سەیر نیە وەک زۆربەی جار بییومانە یان بیستومانە بەزۆریش ئەم حالەتە لای منالانەو لە گەورەکانیش دەبێت ، کە دەبێتە ھۆی سک ئێشان و کێش دابەزین سەرەرای خواردنیش زۆر بخۆن ،ئەم کرمانە لە ریخۆلە دەژین و لە خواردنی مرۆڤ خۆراک وەردەگرن وسودی خواردن بۆ مرۆڤ زۆر کەمتر دەکەنەوە.
• جۆرەکانی کرمی ڕیخۆڵە :
١- کرمی دەزوولەیی.
٢- كرمی شریتی.
٣- کرمی ئەسکارس.
نیشانەکانی :
١- گێژبوون.
٢-سک ئێشان.
٣-ئارەق کردن بەتایبەت لە شەوان.
٤-کێش دابەزین.
۵- بەرزبوونی پلەی گەرمی لەش.
٦-سک چوونی جار جار.
۷- ئاو لەدەم ھاتنی شەوان.
•چارەسەر کردن و خۆ پاراستن :
١- بەکارھێنانی دەرمانی دژەکرم
.
٢- باشترین چارەسەری سروشتیش خواردنی سیرە چونکە دەتوانێ ھەموو جۆرە کرمێکی ریخۆلە بکوژێت.
٣-خۆ پاراستن لە سەزەومیوەی نەشۆردراوە خواردنی شتی ماوە.
٤- دەست شوشتن بە سابون پێش نان خواردن و دوای نان خوادن گرنگی دان بە پاک وخاوێنی شوێنەکەت .
٥- دووركەوتنەوە لەخواردنی ئەو جۆرە شرینیانەی کە دەستکردە،بەتایبەتی منداڵان.
بۆئەوەی خۆت بپارێزیت لەکرمی ڕیخۆڵە ئەبێ رە چاوی هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە بکه یت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق