وەزارەتی تەندروستی ھەواڵێکی دڵخوشکەرانە بە قوتابیان دەدات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 سبتمبر 2020

وەزارەتی تەندروستی ھەواڵێکی دڵخوشکەرانە بە قوتابیان دەدات


سۆزیار کەریم_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی هەموو توێژینەوەکان منداڵان زۆر بە کەمی تووشی کۆرۆنا دەبن و بەوەش، نابێت دایک و باوکان ترسیان لەگەڕانەوەی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە هەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ریاز ئەمیر، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند: "منداڵان زۆر بە کەمی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، چونکە زۆر بەکەمی تێکەڵی خەڵک دەبن و سیستمی بەرگریان بەهێزە، دایک و باوکان دڵنیا دەکەینەوە کە منداڵەکانیان تووشی هیچ زیان و ئازارێک نابن لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن و تەنیا پێویستە ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد: "لە کۆی رێژەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراقدا کە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسن، تەنیا لە نێوان ٢٠ بۆ ٥٠ منداڵدا نیشانەکانی کۆرۆنا تۆمارکراون کە هیچ کێشەیەکی تەندروستیشی بۆ دروست نەکردوون."

لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، بۆ خوێندنی ئەمساڵ تەنیا پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتی لەگەڵ ١٢ـی ئامادەیی بچنەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن و لە پۆلی ٣ـی بنەڕەتیەوە بۆ ١١ـی ئامادەییش خوێندن بە ئەلیکترۆنی دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق