چەند زانیاریەکی نوێ لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 سبتمبر 2020

چەند زانیاریەکی نوێ لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکرێت


شوان امین_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

ئەندامێکی بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق مووچەکانی چەند مانگی داهاتووی ئەمساڵ بە قەرزوەرگرتن دابین دەکات و ئەوە دواجار دەبێت حکومەت قەرز وەردەگرێت. 

د.ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "لیژنەی دارایی لەگەڵ عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە و وەزیر رایگەیاند، حکومەت لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢٠ـدا مووچەی چەند مانگی کۆتایی ئەمساڵ بە قەرز وەرگرتن بە رێگەی فرۆشتنی قەواڵەی دارایی بە بانکی ناوەندی دابیندەکات و ئەوە دواجار دەبێت حکومەت قەرز وەردەگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد: "رەنگە حکومەتی عێراق گۆڕانکاریی زۆری تێدا بکات، بەڵام وەزیری دارایی عێراق بەڵینی دا حکومەت تاوەکو ١٥ـی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەرنامەی چاکسازیی خۆی پێشکەشی پەرلەمان بکات بۆ کۆتایی هێنان بە قەرزکردن".

ناوبراو وتیشی: "حکومەت بەنیازە لەو چاکسازییەدا چاو بە پلەبەندیی مووچەخۆراندا بخشێنێتەوە و تەواوی داهاتی دەروازەکان بەدەستبهێنێت کە ئێستا تەنیا ٥٪ـی دەگاتە دەستی حکومەت، هەروەها ئێستا بەهۆی گەندەڵییەوە تەنیا ١٠٪ـی باج لە عێراق دەگاتە گەنجینەی حکومەت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق