مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندن دەکەن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 سبتمبر 2020

مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندن دەکەن


سۆزیارکەریم_ناوەندی هه واڵ_نوێ ژین 

 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەشێک لە وانەبێژانی سلێمانی، گەرمیان، کۆیە، رانیە و سەیدسادق گردبوونەوە و جگە لەوەی داوای دامەزراندنی هەمیشەییان کرد، هاوکات، دژی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ خوێندن وەستانەوە.

  ئەمڕۆ یەکشەمە لە بەشێک لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمدا، بەشێک لە وانەبێژان و ئەو کەسانەی بەشێوەی گرێبەست وانە دەڵێنەوە گردبوونەوە و تێیدا، داوای دامەزراندنیان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، وانەبێژان باسیان لەوەکردووە، کە سیستمی خوێندنی ئۆنڵاین هەڵەیە و بەو شێوازە، سەدان کەس لە خوێندن بێبەش دەبن.

باسی لەوەشکرد، وانەبێژان داوای موچەکانیان کردووە و رایانگەیاندووە، کە ناتوانن بەبێ موچە کاربکەن و داواشیان کردووە، بە زووی دامەزراندنیان بە شێوەی هەمیشەیی بۆ بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند ساڵێکە دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کەرتی پەروەردە لە زۆربەی کەرتەکانی دیکەشدا وەستاوە و بەپێی هەندێک ئاماری نافەرمیش، سەدان هەزار دەرچووی دانەمەزراو لە هەرێمدا بێکارن و هەلیکاریان دەستناکەوێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق