ئەمریکا..کۆبوونەوەیەکی گرنگ و مێژووی ئەنجام دەدات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 سبتمبر 2020

ئەمریکا..کۆبوونەوەیەکی گرنگ و مێژووی ئەنجام دەدات


شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان لەشاری دەوحە، دوای ٢٠ ساڵ لە جەنگ و پێکدادان، ئەمریکا و تاڵیبان کۆبوونەوەیەکی "گرنگ و مێژووی"ـیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ ۱۳ی ئەیلولی۲۰۲۰،لە شاری دەوحە لەبارەی کۆبوونەوەکەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "ئەم گفتوگۆیانە "مێژووین" بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی ٢٠ ساڵەی ئەفغانستان".

باس لەوەشکراوە:"کە گفتوگۆکان لەنێوان بزوتنەوەی تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان دەستیپێکردووە کە وەزیری دەرەوەی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان تێیدا بەشداربوونە".

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە:"کە لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە بەرپرسانی تاڵیبان كردووە کۆبوونەوەکان وەک ھەلێک ببینن بۆ چارەسەری سیاسی و ئاگربەستی ھەمیشەیی و فرەڕەھەند".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق