شوان ئەمین ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، "لیژنەیەکى تایبەتمەندیان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گەندەڵیە گەورە و تاوانە نائاساییەکان پێکهێناوە".
مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە وتارێکدا کە بەبۆنەى یادى عاشورا گوتی،" پەیامى عاشورا پەیامى ئاشتیە، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى تایبەت بە دۆسیەى گەندەڵى پێکدەهێنین، بۆ لێپرسینەوە لەو گەندەڵیانەى کە هەیە".
هەروەها، لەبارەى بوونى گروپە چەکدارەکانیش وتی، ئەو چەکەى بە هەڕەمەکى لەعێراقدا هەیە و هەموو ئەو گروپانەى کە هەن و رفاندن و تیرۆر ئەنجام دەدەن، خەنجەرێکە لە دڵى هەموو عێراقیەکدا و سزاى هەموو ئەو تاوانانە دەدەین کە ئەنجامدراوە، عێراق لەسەروی هەموو کەسێکە و کەسیش لە سەرو یاساوە نییە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق