ئەنخێل دیماریا لە مەشقەکانی هەلبژاردەی ئەڕجەنتین تووشی پێکان هات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 21 مارس 2019

ئەنخێل دیماریا لە مەشقەکانی هەلبژاردەی ئەڕجەنتین تووشی پێکان هات



نوێ ژین میدیا: وەرزش

ئەنخێل دیماریای ئەرجەنتینی لە ڕانی توشی پێکان هات و ڕاپۆرتەکانیش باسیان لە وە کردووە کە ڕاهێنانی هەلبژاردەی تانگۆی بەجێهێشت بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و مەترسی پێکانەکەی بزانرێت.

یاریزانە ئەرجەنتینی یەکە لەم دوایەدا بە شێوەیەکی دیار لە یانەی پاریس سان جێرمان دەرکەوت و توانی سەرکردایەتی پاریس بکات بۆ سەرکەوتن لە کلاسیکۆێ فەڕەنسا بەرامبەر مارسیلیا کە بە سێ گۆل بەرامبەر گۆلێک بۆ یانە پاریسی یەکە بە کۆتا هات.

یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لەسەر پێکەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی "تویتەر" بلاوی کردەوە کە یاریزانەکە بە هۆ پێکان لە رانی راستی دەنالێنێت.

ئاشکرایە کە دیماریا بە فاکتەرێکی گرنگ لە پێکهاتەی پاریس دادەنرێت، لەگەل کلیان میمباپی فەڕەنسی، ئەمەش دوای پێکانی نەیمار داسێلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و دوورکەوتنەوەی لە چەند یاریەکی گرنگی یانەکەی لەم وەرزەدا.



ئــا: محمد وەعد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق