نوێ ژین میدیا: وەرزش
دانی ئەلڤێش ڕەتی کردەوە واژوی لەسەر نوێ کردنەوەی بۆندەکەی کردبێت لەگەل یانەی پاریس سان جێرمان.
یاریزانە 35 سالی یەکە دووەم وەرزی خۆی لەگەل پاریس سان جێرمان بەڕێدەکات، کە لە وەرزی 2017 بە گواستنەوەیەکی ئازاد لە یوڤێنتۆسەوە ڕووی لە پاریس کرد.
زۆر جار ڕۆژنامەکان باس لە نوێ کردنەوە و بە جێهێشتنی یانەی پاریس دەکرێت لەلایەن ئەلڤێسەوە دەکەن.
هەندێک ڕاپۆرت ڕۆژی سێ شەمە باسیان لەوە کرد کە ئەلڤێس بۆندەکەی لەگەل پاریس بۆ وەرزێکی تر نوێ کردۆتەوە.
یاریزانە بەرازیلی یەکە لە حیسابی خۆی لە "تویتەر" ئەم هەوالەی ڕەت کردەوە و بەدور لە ڕاستی وەسفی دەکات.
ئەلڤێس لەم وەرزە دا 20 یاری لەگەل پاریس ئەنجام داوە و 4 گۆلی دورست کردووە.
تا ئێستاش بەشێوەیەکی فەرمی ئاشکرا نەبووە یاریزانەکە لە پاریس دەمێنێتەوە یان تاقیکرنەوەیەکی نوێ ئەنجام دەدات بەتایبەتیش لە خولی ئینگلیزی، کە پێشتریش یاریزانەکە چەند جارێک باسی لەوە کردووە.
ئا: محمد وەعد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق