نوێ ژین میدیا: وەرزش
بارسێلۆنا نزیکە لە واژووکردنی دووەم بۆندی لەگەل یانەی ئەیاکسی هۆلەندی لە پێناو ماتیاس دی لێخت کە لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.
بارسێلۆنا لە مانگی یەکی ڕابردوو بۆندی لەگەل دی یۆنگ لە یانەی ئەیاکس واژووکرد و لەسەرەتای وەرزی 2019-2020 پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا دەکات.
ڕۆژنامەی "سپۆرتی" ئیسپانی دەلێت:" بارسێلۆنا یەکەمین بۆندی رەسمی بە بری 60 ملیۆن یۆڕۆ پێشکەشی دی لێخت کردوە و بۆندەکەش بۆ ماوەی 5 وەرزە، ئەمەش هاوشێوەی ئەو بۆندەیە کە بۆ دی یۆنگ پێشکەشی کردبوو".
ڕۆژنامەکە دەلێت:" یوڤێنتۆس ڕکابەرێکی سەرسەختی بارسێلۆنایە بۆ بەدەست هێنانی دی لێخت بەلام ئەو یاریزانە لە بارسێلۆنا نزیکترە".
بارسێلۆنا دەیەوێت دەست بەسەر یاریزانەکە دابگرێت بە تایبەتیش کە یاریزانەکە خوی ئارەزوو دەکات هاوشانی دی یۆنگ یاری بکات لە "کامبۆ".
بە پێی ڕۆژنامەکە بێت، لە مانگی داهاتوو بە شێوەی کۆتایی بارسێلۆنا بۆندەکە یەکلای دەکاتەوە، بە تایبەتیش کە پێشەکی یەکان باش دەڕۆن.
جێی ئاماژەیە کە باوکی یاریزانەکە پێشتر باسی لەوە کردووە کە حەزدەکات کورەکەی لە وەرزی داهاتوو بە درێسی یوڤێنتۆس ببینێت.

ئــا: محمد وەعد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق