پۆگبا یاری کردن بۆ ڕیال مەدرید خەونی هەموو یاریزانێکە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 20 مارس 2019

پۆگبا یاری کردن بۆ ڕیال مەدرید خەونی هەموو یاریزانێکە



نوێ ژین میدیا: وەرزش


پۆل بۆگبای فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی مانجستەر یونایتد جاڕێکێ تر دەنگۆی ڕۆیشتنی لە یانەی مان یوناتیتد گەرم کردەوە لە هاوینی داهاتوو.

پۆگبا نزیک بوو لە گواستنەوەی زستانە یانەی مانجستەر یونایتد بەجێبهێلێت، ئەویش بەهۆی کێشەکانی لەگەل جۆزی مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری ئەو کاتی مان یونایتد و هەروەها گرنگی پێدانیشی لەلایەن یانەکانی یوڤێنتۆس و ڕیال مەدرید.

کارەکان بەهاتنی سۆلشایەری نەرویجی ئارامیان بە خۆیانەوە بینی، بەلام پۆگبا کارکردن لەگەڵ زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بەدوور نازانێت.

یاریزانە فەڕەنسی یەکە دەلێت:" یاری کردن لە ڕیال مەردید بە خەونی هەموو یاریزانێک دەمێنێتەوە، چونکە یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان".

وتیشی:" ئەوان خاوەنی زێدانن، کە هەموو یاریزانێک خەون بەوە دەبینێت کاری لەگەل بکات، بەلام من ئێستا لە مانجستەر یونایتدم و نازانم لە داهاتوو چی ڕوودەدات".

پۆگبا باسی لە بردنەوەی یانەکەی لە یانەی پاریس سان جێرمان کرد و لە خولی یانە پالەوانەکان، کە ڕیمۆنتادای بەسەردا تۆمارکردو خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتی پالەوانەتی یەکە، هەروەها باسی پەیوەندی خۆی و هاوڕێ یانی لە پاریس سان جێرمان کرد.

پۆگبا وتیشی:" ئەوان هەست بەوەرەسی دەکەن لە ئێستادا، بەلام ئەمە تۆپی پێ یە، ئەوان هێشتا چەند یاریەکیان لە خولی فەڕەنسی لە پێش ماوە".

ئاشکرایە کە پۆگبا لەگەل مان یونایتد گەیشتە قۆناغی 8 چامپیۆنس لیگ و لەو قۆناغەشدا لە مانگی چواری داهاتو ڕووبەڕووی بارسێلۆنای ئیسپانی دەبێتەوە.


ئـــا: محمد وەعد


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق