زانايه‌ك كه پسپۆڕه له جينه‌كان وتى: "ده‌كرێ ياريزانى ئه‌رجه‌نتينى تۆپى پێ و ئه‌ستێره‌ى به‌رشلۆنه، ليۆنيل ميسى به به‌كارهێنانى ئه‌و ته‌كنۆلۆجيا و ته‌كنيكه‌ى له‌ئێستادا له‌به‌رده‌سته كۆپى بكرێ".
پسپۆڕى جينه‌كان و سه‌رۆكى ئارشيڤى جينۆم و فينۆمى ئه‌وروپايى، ئه‌كاردى ناڤارۆ وتى: "هه‌رچه‌نده ليۆنێل ميسى (كۆپيكراو) به منداڵى دێته دنياوه، به‌ڵام هه‌مان تواناكانى مه‌زنترين ياريزانه‌كانى ده‌بێت".
ناوبراو له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له راديۆى "كادرينا ئێس ئى ئاڕ"ى ئيسپانى په‌خش كرا وتىيشى: "ئه‌نجامى كردارى كۆپيكردنه‌كه كۆپييه‌كى ده‌قاوده‌قى ميسى ده‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى دووانه بن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه وايه ئێمه يه‌كێكيانمان بۆ ماوه‌ى بيست بۆ سى ساڵ سڕ كردبێت".
ئه‌و پسپۆڕه روونيشى كرده‌وه، ناتوانرێ گره‌نتى ئه‌و بدرێ كه ميسى نوێ و بچووك به هه‌مان لێهاتوويى ميسى راسته‌قينه ده‌بێ، به‌هۆى كۆمه‌ڵێك فاكته‌رى به‌ده‌ستهاتووى وه‌ك ،كاريگه‌رييه‌كانى ده‌وروبه‌ر و كه‌لتوور و شاره‌زايى.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق