رۆژنامەی الدیاری لوبنانی لە ژمارەی ئەمرۆ ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بەمزووانە بەشار ئەسەد سەردانی عێراق دەکات .
لەبارەی رێکخەری سەردانەکە رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەک لە عێراق ئەوەی گواستۆتەوە کە راۆێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق فالح فەیاز بە رێکخستنی سەردانەکە هەلستاوە ، سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە روو کە دوای سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و کۆبونەوەی لەگەل فالح فەیاز سەردانەکە رێکخراوە .
سەبارەت بەکاتی سەردانەکە سەرچاوەکە ئەوەی بۆ ئەوەی بک رۆژنامەکە ئاشکرا کردوە ، کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ناتوانرێ کاتی سەردانەکەی بەشار ئەسەد ئاشکرا بکرێ ، مانکی رابردوو بەشار ئەسەد سەرۆکی کۆماری عەرەبی سوریا بە سەردانێکی لەناکاو سەردانی ئێرانی کرد ، لەماوەی شۆرشی سوریا بەشار ئەسە کەمترین سەردانی بۆ دەرەوەی سوریا ئەنجام داوە کە تەنیا بۆ ئێران و روسیا بووە .
ئامادەکردن و وەرگێران : لقمان اسکندر
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق