شوان امین_ئابووری_نوێ ژین
پارێزەرێکی تورکی تایبەت بە بەڕێکردنی مامەڵەی بەدەستهێنانی رەگەزنامەی تورکی رایگەیاند،زیانر لە ۲۰هەزار وەبەرهێنەری بیانی ڕەگەزنامەی تورکیان بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ هەینی ۱ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۱،پارێزەرێکی تورکی تایبەت بە بەڕێکردنی مامەڵەی بەدەستهێنانی رەگەزنامەی تورکی رایگەیاند:" زیاتر لە ٢٠ هەزار وەبەرهێنی بیانی رەگەزنامەی تورکیایان بەدەستهێناوە و عێراق لە پێشەوەی ریزبەندییەکەدایە".
خەلیل ئەرسەلان پارێزەری تایبەت بە بەڕێکردنی مامەڵەی بەدەستهێنانی رەگەزنامەی تورکی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاندووە:"وەبەرهێنە عەرەبەکان سودمەندبوون لە یاسای بەدەستهێنانی رەگەزنامەی تورکیا و تائێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار وەبەرهێنەر رەگەزنامەیان بەدەستهێناوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد:"وەبەرهێنە عێراقییەکان لە پێشەوەی ئەو کەسانەنەوەن، کە رەگەزنامەی تورکیان بەدەستهێناوە و دوای ئەوانیش ئێرانییەکان و سورییەکان دێن هەندێک لە وەبەرهێنەکان رەگەزنامەیان تەنها بۆ خۆیان وەرگرتووە و هەندێکی دیکەیان بۆ منداڵ و خێزانەکانیانیشیان وەرگرتووه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق