عێراق..داهاتی ۲۰۲۰ـی بەدەستهاتوو لە گومرگ و باج ئاشکراکرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 1 يناير 2021

عێراق..داهاتی ۲۰۲۰ـی بەدەستهاتوو لە گومرگ و باج ئاشکراکرا



شوان امین_ئابووری_نوێ ژین

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بڵاوی کردەوە،داهاتی بەدەستهاتوو لە گومرگ و باج و داهاتەکانی دیکە لە ساڵی "۲۰۲۱"گەیشتوەتە یەک ترلیۆن و ۱۹٥ملیار و ۲٦٦ملیۆن دیناربووە.

ئەمڕۆ هەینی ۱ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۱،دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بڵاوی کردەوە و ڕایگەیاند:"داهاتی بەدەستهاتوو لە گومرگ و باج و داهاتەکانی دیکە لە ساڵی "۲۰۲۱"گەیشتوەتە یەک ترلیۆن و "۱۹٥"ملیار و "۲٦٦"ملیۆن دینار".

 لەکاتێکدا ساڵی "۲۰۱۹"کۆی گشتی داهاتەکان یەک ترلیۆن و ۱۲۲ ملیار و "۹۷۰" ملیۆن دیناربوە، بەوەش "۷۲" ملیار و "۲۹٥" ملیۆن دینار زیادیکردوە.

زیادبونی داهاتی دەروازە سنورییەکان دەگەڕێتەوە بۆ گرتنەبەری هەندێک رێکاری یاسایی و هەوڵی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لەپێناو زیاددکردنی داهاتی دەوڵەت ساڵی "۲۰۲۱" دەکەنە ساڵی ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان و سەرکەوتن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق