کۆیە...بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە "٧"کەس بوونە قوربانی - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 1 يناير 2021

کۆیە...بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە "٧"کەس بوونە قوربانی

 


شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


لەگوندی "ئەشکەوت سەقا" سەربەقەزای کۆیە لەئاکامی گرژی و ئاڵۆزیی لەنێوان دوو بنەماڵەدا"٤"کەس کوژران و "٣"کەسیش بریندار بوون .


ئەمڕۆ هەینی ۱ـی کانونی دووەمی ۲۰۲۱،بەڕێوبەری پۆلیسی کۆیە ڕایگەیاند:" لە بنەماڵەیەکیان باوکێک و دوو کۆڕ کوژراون و لە بنەماڵەکەی دیکەش کەسێک کوژراوە و سێ کەسیش بریندارە یەکێک لە بریندارەکان ئافرەتە".


بەوتەی عەلی عبدوڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە،ئەو ڕووداوە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە پێشتر ھیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و زەوی و زاریان لەگەڵ یەکتری نەبووە،بەڵام پێشتر لەو گوندە کێشەی لەم جۆرە ڕوویداوە.

 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق