سەرۆکی کۆریای باکور داوای لێبووردن دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 1 يناير 2021

سەرۆکی کۆریای باکور داوای لێبووردن دەکات




ئەمـــیر عبدالواحید ـــ ناوەندی هەواڵ ـــ نوێ ژین


میدیای فەرمی کۆریای باکور رایگەیاند:”  سەرۆکی ئەو وڵاتە بەبۆنەی سەری ساڵەوە پەیامێکی بلاو کردەوەو داوای لێبوردن لە هاوڵاتیانی کۆریا دەکات بەهۆی خراپی دۆخی ئابورییانەوە و کار بۆ بەدیهێنانی خواستەکانیان دەکات لە ساڵی نوێ.


 کیم جونگ ئونی سەرۆکی ئەو وڵاتە لەمیانەی سەردانیکردنی مەزاری باوک و باپیری لە کۆشکی "خۆر" لە پیۆنگ یانگی پایتەختی ئەو وڵاتە، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە ڕایگەیاندوە :” خەڵکی کۆریا لە کاتی تەنگانە و ناڕەحەتیەکاندا لەپاڵ حکومەت و حزبەکەیدا بوون و پاڵپشتی بوون.


بەپێی میدیا جیهانییەکان، ئابوری کۆریای باکور بەهۆی پەیڕەوکردنی توندی رێکارەکانی خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەکردنی هاتوچۆ و داخستنی سنوورەکانەوە، زیانێکی زۆری بەر کەوتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق