ئوسامە ئەحمەد ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت" سەرجەم شوفێران ئاگەدار دەکەینەوە، کەوا ئەمڕۆ دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکی هەولێر ـ خەبات لەبازگەی کانی قرژاڵە تاکو دەروازەی قەزای خەبات هەر دووسایدی چوون و هاتن.
ناوبراو، باسی لەوەشکرد" لە چەند شوێنێکی جیاجیا ڕێگاکە نۆژەن دەکرێتەوە بۆیە داوا لەشوفێرانی بەڕێز دەکەین کەوا هاوکارمان بن و لە شوێنانەی کە ڕێگای لادانە کاتیەکان دیاری کراوە ، پابەندی ڕێنمایەکان بن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق