بيداء عبدالكريم-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
گەنجێکی تەمەن ٢١ساڵ لە دوای دوو رۆژ گەڕانەوەی لە تورکیا بۆ ماڵەوە بەچەکی تاپر خۆی دەکوژێت.
شەوی هەینی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ کاتژمێر ٨ (هـ.م.ع) کە دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆیە و تەمەنیشی ٢١ ساڵە بە چەکی تاپر کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت، لەکاتی بریندار بوونیشی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ و بەپێی راپۆرتی پزیشکی، شوێنەواری گولـلەی تاپڕ بە جەستەیەوە بووە.
باوکی کوڕەکە گوتی:’’،پێش سەفەرکردنیشی چەند جارێک بردوومانە لای پزیشک،چونکە باری دەروونیی ناجێگیر بووە".
لەدوای توێکاری بۆ جەستەی، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوودا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق